کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی گوماناویی سێ ئەندامی بنەماڵەیه‌كی بۆكانی لە باخەكەیاندا

گیانلەدەستدانی گوماناویی سێ ئەندامی بنەماڵەیه‌كی بۆكانی لە باخەكەیاندا

ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە باخچه‌ی خانوویەکی نزیک گوندی “ئەختەتەر” و “داربەسەر”، ژن و مێردێک و کچێکیان بە زیندوویی سووتێنراون و گیانیان لەدەستداوە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەم ڕووداوە دڵته‌زێنه‌ گومانی کوشتنی لێدەکرێت. بەپێی زانیارییه‌كان، ناسنامەی ئەو بنەماڵەیە بە “محه‌ممه‌دساڵح جه‌نگی”، “خه‌دیجه موجاوری” هاوسەری و “ئاره‌زوو جه‌نگی” كچیان پشتڕاست كراوەتەوە. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كاك “محه‌ممه‌د ساڵح” مامی کاک “جەعفەر جەنگی” کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و چالاکی مەدەنی شاری بۆکانە كە لە باخەکەیاندا لە گوندی ئاختەتەری بۆکان ئاگریان تێبەرداون و کوژراون.