ڕۆژی چۆارشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ده‌ستڕیژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چه‌ند هاووڵایه‌تی به‌لووچ له نزیك چۆمی دامه‌ن له ئێرانشار، كه‌سێك به ناوه‌ی “شه‌هریار ئه‌مینی ” گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “شه‌هریار ئه‌مینی” دانیشتووی ناوچه‌ی “چاه جه‌ماڵ”ی سه‌ر به ئێرانشاره و ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دۆستانی بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ده‌ورووبه‌ی چۆمی دامه‌نیان كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و شه‌هریار ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و چه‌ند هاوڕێی دیكه‌ی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.