“ئه‌عزه‌م غوڵامی” چالاكی مافی ژنانی دانیشتووی مه‌شهه‌د وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی دا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ئه‌عزه‌م غوڵامی” مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی مه‌شهه‌د گوازرایه‌وه. ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن لقی ٩٠٤ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌د دادگایی كرا به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و بنه‌ماڵه‌كی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.