کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌ورێز بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌ورێز بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری ته‌ورێز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری ئاو و وشك  كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خه‌ڵكی ناڕازی ته‌ورێز كه‌ زۆربه‌یان ژن بوون به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خوازیاری بایه‌خ دان به‌ دۆخی خراپی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندرووستی چه‌ند ملیۆن كه‌س بوون. جێگای ئاماژیه‌ كه‌ به‌شداربووان دروشمی “ده‌ریاچه‌ی ورمێ تینووه‌، به‌ندئاوه‌كان بشكێنن، ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیندوو كه‌نه‌وه‌” یان به‌رز كرده‌وه‌.