به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌بیبۆڵڵا به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌هۆی ڕووهداوی هاتووچۆ له ناوچه‌ی “سپی ئاوی” به‌لووچستان گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌بیبۆڵڵا به‌راهوویی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “بورجهك”ی سه‌ر به شارستانی نێهبهندانه و ئۆتومبێله‌كه‌ی له ناوچه‌ی “سپی ئاو” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه. ئۆتومبێلی ناوبراو پاش ئه‌و ڕووداوه ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی هاتنی لافاو له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، لانیكه‌م ٢٠ سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
