به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، له ڕۆژانی ڕابردوو سێ كرێكاری پاكبانی شاره‌داری مه‌شهه‌د به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه یه‌ك له كرێكاره‌كان گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ كرێكاری پاكبانی شاره‌داری مه‌شهه‌د به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون و ڕۆژی شه‌شی گه‌لاوێژ یه‌كێك له كرێكاره‌كان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی چالاكانی كرێكاری، گیان له‌ده‌ستدانی پاكبانه‌كانی مه‌شهه‌د پێشینه‌ی هه‌یه و پێشتریش چه‌ند كرێكار له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ست دابوو به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی كرێكاران هه‌ڵ نه‌گرتووه.