له ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “له‌تیف عه‌بدۆلزهی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌و به تیری خه‌لاس كوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ مێهرستان و نزیك له گوندی “ئازمه‌ن ئاباد” ئۆتومبێلی سێ لاوی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و دوو كه‌سیان هه‌ڵهاتوون به‌ڵام یه‌كێكیان به ناوی “له‌تیف عه‌بدۆلزهی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان تیری خه‌لاسی پێوه نراوه و به ئه‌نقه‌ست گوژراوه.