ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “سپێهر ئیسماعیلی” له قه‌زوێن و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له شارۆچكه‌ی ملاردی كه‌ره‌ج به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “سپێهر ئیسماعیلی” و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له شاره‌كانی قه‌زوێن و ملاردی كه‌ره‌ج هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان گۆڵباران كرد و وێڕای ڕێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. “سپێهر ئیسماعیلی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردبوو.