به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٦ی گه‌لاوێژ، “عومران باركزهی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “به‌همه‌ن باركزهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوچه‌ی “اسپیج”ی سه‌راوان درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه عومران گیانی له‌ده‌ست دا و به‌همه‌ن به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم له شارستانی سه‌راوان ئۆتومبێلی ئه‌و دوو برا به‌لووچه‌یان به‌بێ هۆكار و ئاگاداركرنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه “عومران”ی خێزاندار و باوكی دوو منداڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و به‌همه‌ن چووته كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.