له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بابه‌تی كوشتنی ژنان له‌لایه‌ن بنهماڵهكانیانههوه به پاساوی شه‌ره‌ف له شاره‌كانی تاران و قوم ڕوویداوه.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا پیاوێك له شاری قوم هاوژینه ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌كه‌ی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی به ده‌مانچه كوشتووه و كه‌سێكی دیكه‌شی بریندار كردووه. هه‌روها شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی تاران به ناوی “مه‌هتاب” به پاساوی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه. له ساڵی ڕابردوو میدیاكانی ڕژیم به شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌ر چوار ڕۆژ بابه‌تێكی كوشتنی ژنان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بڵاو كردۆته‌وه به‌ڵام هێشتا هیچ ئامارێكی باوه‌ڕ پێكراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.