ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوان وانتێكی نه‌یسانی سووختبه‌ر و ئۆتومبێلێكی پراید له شارستانی سه‌رباز، سووختبه‌رێك به‌ناوی “جاسم كوهساری” گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، پاش پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتومبێله، ئۆتومبێلی پراید ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی به ناوی “جاسم كوهساری” خه‌ڵكی گوندی “كه‌جوم”ی سه‌ر به شارستانی سه‌رباز له نێو ئاگردا سووتاوه.
