ده‌زگای هه‌واڵنێری فارس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه به زوویی نرخی نان له سه‌رانسه‌ری ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه.
بڵاوكردنی ئه‌و هه‌واڵه له كاتێك دایه كه له دوو ڕۆژی ڕابروو نرخی نان له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له سه‌دا ٤٠ به‌رز بووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سفره‌ی خه‌ڵكی ئێران ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بچووكتر ده‌بێته‌وه و نان كه خۆراكی سه‌ره‌كی نیوه‌ی جه‌معیه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێرانه، له داهاتوویه‌كی نزیك دا وه‌كوو كاڵایه‌كی لووكسی له دێت. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كه له كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیسی ڕژیم دزه‌ی كردووه، بڕیاره دراوه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ نرخی به‌نزین گران بكرێت.
