“مازیار سه‌یدنژاد” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژه‌وه له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی سێشه‌ممه دایكی به‌ساڵاچووی “مازیار سه‌یدنژاد” له شاری ئه‌هوازه‌وه به‌ڕێكه‌وت تا چاوی به كوڕه‌كه‌ی له زیندانی ئێڤین بكه‌وێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌دا و ڕایانگه‌یاند كه “مازیار” له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، “مازیار”یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.