“مه‌نووچێهر شۆجاعی” جێگری ئیدراه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستانی مه‌ركه‌زی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی باران بارین له ساڵه‌كانی ٩٩ بۆ ١٤٠١، ده‌یان گوند تووشی كێشه‌ی ئاو بوون و دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ڕێژه‌ی باران بارین به نیسهبهت سێ ساڵی ڕابردوو ٤٥٪ كه‌می كردووه و ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو له سه‌دا ٢٨ كه‌م بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: وشه‌كه‌ساڵی ئه‌مساڵ له ٣٠ ساڵی ڕابردوو بێ وێنه بووه و ٩٥٪ی ئوستانی مه‌ركه‌زی وشك بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی ئاوی پێویست له به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت، كه‌شاوه‌رزی و خواردنه‌وه له ئوستانی مه‌ركه‌زی، له ڕێگه‌ی كه‌ندنی بیر و ئاوی ژێر زه‌وی دابین ده‌كرێت. ئوستانی مه‌ركه‌زی یه‌كێك له‌و پارێزگانایه كه نرخی ڕۆچوونی زه‌وی تێیدا زۆر به‌رچاوه و ئه‌گه‌ر ئاوخانهكان قه‌ره‌بوو نهكرێننهوه، كه‌شاوه‌رزی و سه‌نعه‌ت داده‌خرن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش ناچار به كۆچ كردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه ده‌بن.