ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری له شاره‌كانی ڕوودبار و ئێرانشار دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردۆوه خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی پێ نه‌داوین و كێشه بۆ خانه‌نشینی هه‌ندێك له كرێكاران ساز بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی شاره‌داری ڕوودباری گیلان له ئاست پێ نه‌دانی ئیزافه كاری و شه‌وكاری ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌پێی ماده‌كانی ٥٨ و ٥٩ی یاسای كار، خاوه‌ن كار ئه‌بێت بۆ هه‌ر ساعه‌ت ئیزافه كاری ٤٠٪ و بۆ هه‌ر ساعه‌ت شه‌وكاری ٤٠٪ حه‌قده‌ستی زۆرتر به كرێكاران په‌رداخت بكات به‌ڵام، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ته‌نیا حه‌قده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندان چووه‌ته سه‌ره‌وه و ئیزافه‌كاریان پێ دراوه.