كرێكارانی مه‌عده‌نی چادۆرمه‌لوی یه‌زد ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی چادۆرمهلو له به‌یانی ڕۆژی ڕابردۆوه ده‌ستی پێكردووه و دانووستانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران بێ ئاكام بووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی ته‌واوی سه‌هامی شیركه‌تی سه‌ها و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.