ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “مه‌هسا موگویی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی “مه‌هسا موگویی”، دایك، باوك، برا و خۆشكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندران و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوون.
