کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌

مانگرتنی كرێكارانی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌ 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌ بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی پارس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی سه‌ختی كار، وه‌لانانی جیاوازی له‌ پێدانی حه‌قده‌ست و كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.