به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له سه‌رانسه‌ری ئێران سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنی دووباره‌ی گه‌شتی ئێرشاد و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم، دیواری شاره‌كان به دروشم ده‌نه‌خشێنن و به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن.
كچانی ئازاد و بوێڕی ئێران ده‌ور و نه‌خشێكی گه‌وره‌یان له درێژه‌دان به شۆڕشی “ژینا” هه‌یه و بوێڕانه دار و دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن. له شه‌قام و پارك و بازاڕ دا پیاوان به‌رگری له ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ده‌كه‌ن و بنه‌ماڵه‌كان پشتیوانی له كچه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی “سارا سیاهپور” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیه كه به تۆڕدانی حیجابی زۆره‌ملێ ڕایده‌گه‌ینن: “پێكه‌وه په‌یمانمان به‌ستووه كه هیچ كات نه‌گه‌ڕینه‌وه دواوه….”.
