به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو مامۆستای ئیلاهیاتی زانكۆی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “مێهدی مۆتیع” و “محه‌ممه‌د سوڵتانی” و خوێندكارێكی زانكۆی جوندی شاپووری ئه‌هواز به ناوی “ئه‌شكان ڕه‌ئیسی” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ته‌علیق كراون.
“ئه‌شكان ڕه‌ئیسی” خوێندكاری كۆتایی بواری ده‌رمانسازی زانكۆی جوندی شاپووری ئه‌هواز بووه و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” و “هه‌ڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” بۆ ماوه‌ی چوار ترم له پرۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو مامۆستای خۆشناو و به‌سابیقه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “مێهدی مۆتیع” و “محه‌ممه‌د سوڵتانی” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به تۆمه‌تی “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام و نیزام” له كار ته‌علیق كراون و حه‌قده‌سته‌كانیانیش قه‌تع كراوه.
