کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ بێژه‌ری سروودی “سڵاو فه‌رمانده‌”

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ بێژه‌ری سروودی سڵاو فه‌رمانده‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی سێ قوتابی منداڵ له‌ شاری له‌نگروودی سه‌ر به‌ ئوستانی گیلان، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی “ئه‌بووزه‌ر ڕووحی” بێژه‌ری سروودی “سڵاو فه‌رمانده‌” بۆ سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان، سكاڵایان له‌ دادگا تۆمار كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی سێ قوتابی به‌سیجی به‌ ناوه‌كانی ” عه‌باس ر”، “محه‌ممه‌د ج” و “سه‌یدئه‌میرعه‌لی ت” كه‌ ڕۆڵه‌كانیان ئه‌ندامی بنكه‌ی به‌سیجی “ئه‌نساری ویلایه‌ت” له‌ شاری له‌نگروودن، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای گیلان و شاری له‌نگروود به‌ سه‌ختی خراونه‌ته‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ سكاڵاكه‌یان بێنن. هه‌روه‌ها دادگای له‌نگروود هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و سێ بنه‌ماڵه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌ سكاڵاكه‌یان بێنن، ئه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌ناسرێن و به‌ شه‌لاق مه‌حكووم ده‌كرێن. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی “ئه‌بووزه‌ر ڕووحی” بۆ سه‌ر چه‌ندین منداڵ بووه‌ و یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرابوو به‌ڵام، بنه‌ماڵه‌ی سێ كه‌س حازر به‌ تۆماركردنی سكاڵا دژ به‌و تاوانباره‌ بوون.