به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی شاره‌داری هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ئینتزانی ماڵی ژنێكی به‌ساڵاچوو و منداڵه‌كانیان له گه‌ره‌كی حووتی چابه‌هار ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ٣٠ كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كانی به هاوكای مه‌ئموورانی شاره‌داری چابه‌هار هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه و منداڵه‌كانی و ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریان دا ڕووخاندووه. به‌وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لووچ ئێستا ئه‌و بنه‌ماڵه هه‌ژاره ئاواره‌ی كۆڵانه‌كانی شار بوون و پێویستیان به یارمه‌تی خێرخوازان هه‌یه.