به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان حوكمی شه‌ش ساڵ و ٩ مانگ به‌ندكرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كوچ ئێسفه‌هان به ناوی “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان”ی پشتڕاست كردۆته‌وه.
“په‌یمان فه‌رهه‌نگیان” ڕۆژی ٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا كه زۆرترین سزا واته سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.