ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێدیۆی ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌رۆكی ڕێكخراوی عیفاف و حیجابی گیلان به ناوی “ڕه‌زا سه‌قه‌فی” بۆ سه‌ر كۆڕێكی لاو، به‌رپرسانی ڕژیم به په‌له ئه‌و گه‌نده‌ڵه‌یان له‌كار دوور خسته‌وه.
“ڕه‌زا سه‌قه‌فی” خێزاندار و باوكی سێ كچه و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستی له سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوانی پارێزگای گیلان دا بوو. ناوبراو پێشتر به‌رپرسی ته‌بلیغاتی سپای پاسدارانی گیلان و ماوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌سیجی سازه‌نده‌گی ئوستان بووه. شایانی باسه كه گه‌نده‌ڵی و فیسادی سیستماتیكی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه و خه‌ڵك چی تر له داخوازییه‌كانی پاشه‌كشه ناكات. لاوانی گیلانی ڕایانگه‌یاندووه كه تۆڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به سه‌خت ترین شێوه له جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ئه‌كه‌نه‌وه