له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕه‌وه، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی “خاته‌م” و “ئێران” له شارستانی ئێرانشار، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی “خاته‌م” و “ئێران” له شاری ئێرانشار له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه نچوونهته سه‌ر كار و مانیان گرتووه به‌ڵام، به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی سه‌ره‌نج دان به داخوازییه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی په‌رداخت نه‌كراوه و ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بووه.
