ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار له شاره‌كانی تاران و ساوجبۆڵاغ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له سیلۆی گه‌نمی شاری ساوجبۆڵاغ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی چه‌ند تۆن گه‌نم به‌سه‌ری دا به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی بیناسازی له شه‌قامی مه‌ده‌نی تاران، له كاتی پشوودان سه‌قفی ساختمانه‌كه به‌سه‌ری دا ڕووخا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
