ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “ئه‌فشین سه‌نچوولی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد له شارستانی قایه‌ن گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی مێرساد له بازگه‌ی شارستانی قایه‌ن ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئۆتومبێله‌كه پاش وه‌رگه‌ڕان ئاگری گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌فشین سه‌نچوولی” به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له دژی هێزه‌كانی ڕژیم چوونه‌ته شارستانی قایه‌ن.