ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، ٧٦٩ كه‌س به‌هۆی خۆڵبارین له ناوچه‌ی سیستان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌دوای ئه‌و شه‌پۆله نوێی خۆڵبارینه كه له ڕۆژی ٢١ی پووشپه‌ڕه‌وه ناوچه‌ی سیستانی گرتۆته‌وه، له پێنج شاری زابۆل، زه‌هه‌ك، هاموون، هیرمه‌ند و نیمڕوز باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه و ٧٦٩ كه‌س به‌هۆی تێك چوونی باری ته‌ندرووستیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون كه دۆخی ٧١ كه‌سیان ناجێگیره.