ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، جێگری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیداره‌ی بێهزیستی خۆراسانی شومالی ڕایگه‌یاند كه ١٥٨ منداڵی كار له‌و ئوستانه شناسایی و په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و ١٥٨ منداڵه له سه‌ر شه‌قامه‌كان دا سه‌رقاڵی ده‌ستفرۆشی بوون و ئیداره‌ی بێهزیستی له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دا بنه‌ماڵه‌كانیانی شناسایی كردووه و هۆشداری داوه به دایك و باوكه‌كانیان كه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببیندرێن ڕووبه‌رووی سزای قه‌زایی ده‌بنه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێك دایه كه هیچ ئامارێكی ڕوون له ڕێژه‌ی منداڵانی كار له ئێران نییه و ڕژیم هیچ كات دانی به هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان و ئه‌ركی به‌هره‌مه‌ند كردنیان له سه‌روه‌ت و سامانی وڵات نه‌ناوه، به پێچه‌وانه‌وه، له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات بۆ منداڵان، هه‌ڕه‌شه‌ی كاردانه‌وه‌ی توندی قه‌زایی له بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كات.