ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له “عه‌باس دۆریس” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌دوای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “عه‌باس دۆریس” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆتریش، دانمارك و سوید دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی سوید هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر “سامان یاسین” و “تووماج ساڵحی”یان به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “عه‌باس دۆریس” بوون. شایانی باسه كه “عه‌باس دۆریس” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی و له ڕووداوه‌كانی ناسراو به قامیشه‌ڵانه‌كانی ماهشه‌هر، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “عه‌باس” میوه فرۆش بووه و له نزیكه‌وه شاهیدی جه‌نایه‌ته‌كانی سپای پاسداران له‌و ڕۆژه دا بووه و به ناحه‌ق به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.