کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چوار هێزی ڕژیم له‌ شارستانی میرجاوه‌

برینداربوونی چوار هێزی ڕژیم له‌ شارستانی میرجاوه‌

ئیواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ‌مبێك به‌ ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی میرجاوه‌ ته‌قیه‌وه‌ و چوار كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆمبێك به‌ ئۆتومبێلێكی سه‌ربازی ڕژیم له‌ ناوچه‌ی “شاره‌ك”ی سه‌ر به‌ شارستانی میرجاوه‌ له‌ سیستان و به‌لووچستان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و چوار كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ به‌ڵام پاش ڕووداوه‌كه‌ شارستانی میرجاوه‌ به‌ ته‌واوی میلیتاریزه‌ كراوه‌.