ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ كارخانه‌ی گه‌وره‌ی “ام.دی.اف” له جاده‌ی ده‌ماوه‌ند بۆ تاران ئاگریان گرت و زیانێكی زۆری مادی لێكهوتهوه.
به‌وته‌ی وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، پانتایی هه‌ر كارخانه، ١٥٠٠ میتری چوار گۆشه بووه و به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌ره‌سته‌ی “ام.دی.اف”ی نیو ماڵ و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ربڵاوی ئاگره‌كه تا ڕاده‌یه‌ك بووه كه ناچار بوون له هێلیكۆپته‌ر بۆ كوژانه‌وی ئیستفاده بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه هیشتا زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و ڕووداوه دیار نییه و ته‌نیا باس له زیانه مادیه‌كانی كراوه.