به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاریا ساسوولی بووشێهر ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاریا ساسوولی بووشێهر ماوه‌ی ٧ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای دووری له بنه‌ماڵه‌كانیان، له گه‌رمای ٥٠ پله‌ی دا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارۆیه‌ك نان، زه‌حمه‌تیان كێشاوه به‌ڵام، خاوه‌نكار ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌ستی پێ نه‌داون و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه نییه.