بنه‌ماڵه‌ی “عه‌باس دۆریس” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له گرته‌ویدیۆیه‌ك دا داوایان له خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد بچن به هانایانه‌وه و ڕێگه به ئێعدامی باوكیان بگرن.
له‌و گرته‌ویدیۆیه دا، منداڵه‌كانی “عه‌باس دۆریس” ئاماژه به له‌ده‌ست دانی دایكیان پاش به‌ندكرانی باوكیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، باوكیان بێ تاوانه و ئه‌گه‌ر له سێداره بدرێت بێ سه‌رپه‌ره‌ست ئه‌بن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، پارێزه‌ری “عه‌باس دۆریس” ڕایگه‌یاند كه حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. “عه‌باس دۆریس” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سپای پاسداران له قامیشه‌ڵانه‌كانی ماهشههر له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به موحاره‌به مه‌حكووم كراوه.