له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به ئۆتومبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی “كولاهی” سه‌ر به شارستانی میناب و به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به ئۆتومبێلی نیزامی و چه‌ك و چۆڵ و به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له قاچخی سووته‌مه‌نی، هێرشیان كردۆته سه‌ر دانیشتووانی گوندی “كولاهی” میناب. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌له‌م و مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نی خه‌ڵكی هه‌ژار گرتووه. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕێگای هاتووچۆی گونده‌كه‌یان داخستووه به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.