“هاشم خواستار” موعلیم و چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه دا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی بێ ڕیبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
“هاشم خواستار” ڕۆژی ٢٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مه‌نسووری” به ١٦ ساڵ زیندان، سێ ساڵ دوورخستنه‌وه و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كرا.