“سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌هواز و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سپیده قوڵیان” ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ و كاتژمێرێك پاش ئازادی له زیندانی ئێڤین، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بیانووی وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه خامنه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.