كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای قه‌زوێن ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، دژبه نه‌دانی حه‌قاوه‌ی به‌ندئاوی تاڵقان، له‌به‌رده‌م شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌ی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، پچڕانی پشكی ئاوی جووتیارانی ئه‌و پارێزگایه له حاڵێكدایه كه ڕێژه‌ی حه‌قاوه‌ی ئوستان له كاناڵی كه‌شاوه‌رزی به‌ندئاوی تاڵقان له ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٣٠٠ ملیۆن میتری سێ جا بووه و ئه‌مساڵ بۆ ١٣٥ ملیۆن میتری سێ جا كه‌م كراوه‌ته‌وه. ناڕازیان ده‌ڵێن، به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئاوی كه‌شاوه‌رزان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی به‌ڕۆژی ئاویاری له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه.