به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئیبراهیم عالیزهی” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “ئیبراهیم عالیزهی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كهریمپور”ی زاهیدان، ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو ساڵ بۆ زیندانی زاهیدان ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه پێشتر دادوه‌ری په‌روه‌نده بڕیاری تێپه‌ڕكردنی سزای ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له زیندان دابوو به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.