به‌یانی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكی مافی مرۆڤی به‌ندكراو، بۆ دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین بانگهێشت كرا به‌ڵام، ناوبراو به‌شداری خۆی له‌و دادگایه ڕه‌د كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له ئه‌كاونتی شه‌خسی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه پێنجه‌مین په‌روه‌نده له شه‌ش مانگی ڕابردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بۆ ناوبراو ساز ده‌كرێت. نابراو ڕایگه‌یاندووه كه له هیچ دادگایه‌كی حكوومه‌ت دا به‌شداری ناكات و گوشاره‌كانی ڕژیم ناتوانێت ده‌نگی ئازادیخوازی كپ بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌سه‌ر مه‌زاری “ئیبراهیم كتابدار” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندان و ١٥٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.