هاوسه‌ری “فاتمه موسه‌وی” چالاكی مافی منداڵانی كار له شاری ڕه‌ی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: پاش تێپه‌ڕبوونی ١٣ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوژینه‌كه‌ی، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌وته‌ی هاوژینی خاتوو موسه‌وی، هێزه‌كانی ڕژیم پاش چه‌ند ڕۆژ ڕاگرتنی “فاتمه” له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهی شاپوور، ناوبراویان بۆ زیندانی ئێڤین گواستۆته‌وه. ئێستا ماوه‌ی سێ ڕۆژه “فاتمه” بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و به‌دواداچوونه‌كان بێ ئاكام بووه و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم وتوویانه كه خۆمان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.