به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، ٤٧٪ی ژنانی سه‌رووی ٥٠ ساڵ له ئێران تووشی پوكی ئێسقان بوون و نزیك به ١٥ ملیۆن منداڵ تووشی كه‌م خۆراكی سه‌ختن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٥ ملیۆن كه‌س له ناوچه حاشینهنشینهكان ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و زیاتر له ٥٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران ده‌ستڕه‌سیان به خۆراكی پێویست نیه. له نێو ئه‌و ٥٠ ملیۆن كه‌سه، ١٥ ملیۆن كه‌سیان منداڵن و تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت بوون و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان كاریگه‌ری ده‌كات، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌م خۆراكی ده‌یان قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. گرانی و هه‌ڵاوسانی به‌رده‌وام به‌شێكی زۆر له جه‌معیه‌تی ئێرانی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به شیره‌مه‌نی، گۆشتی سوور و مریشك بێبه‌ری كردووه و به ملیۆنان كه‌س له ئاو و خۆراكی ته‌ندرووست بێبه‌شن.