پارێزه‌ری “تووماج ساڵحی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه له دادگای ئینقلابی تاران به “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی تاران، تووماج ساڵحی” به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه و به‌پێی یاسای سزادانی ئیسلامی، زۆرترین سزا واته شه‌ش ساڵ زیندان به له‌به‌رچاو گرتنی ماوه‌ی ڕاگرتنی له گرتووخانه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها به دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی كاری هونه‌ری مه‌حكووم كراوه.