جێگری كولتوری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ١٩ خوێندكار له‌لایه‌ن كه‌میته‌ی ئینزیباتیه‌وه له به‌ربژێر بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانیاری ئه‌و زانكۆیه ولانراون.
له درێژه‌ی سه‌ركوتی ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كان و گوشار بۆ سه‌ر خوێندكاران بۆ له‌كار خستنی شۆراكانی سنفی و ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌كان، ئێستا گوشاره‌كان خراوه‌ته سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانیاریی. ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی یه‌كگرتوو له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی ڕایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌مجاره‌ش نۆره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانیارییه.