کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی دوو په‌رووه‌نده‌ی تازه‌ بۆ “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

سازكردنی دوو په‌رووه‌نده‌ی تازه‌ بۆ مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مه‌نفه‌رد” زیندانی سیاسی دوورخراو كه‌ ماوه‌ی ١٥ ساڵ حوكمی زیندانیه‌كه‌ی له‌ به‌ندیخانه‌ی سیمنان تێپه‌ڕ ده‌كات، پاش تێپه‌ڕبوونی ١٣ ساڵ و نیو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرا‌نی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، بۆ دادسه‌رای ئێڤێن گوازرایه‌وه‌ و دوو په‌رونده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له‌ ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوو ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژی مه‌ره‌خسی پێ نه‌دراوه‌ و ئه‌مجاره‌ش پاش گواستنه‌وه‌ بۆ دادسه‌رای ئێڤین به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” مه‌حكووم كراوه‌.