ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، شه‌ش چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی خودائافه‌رینی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به‌ناوه‌كانی “موسته‌فا عه‌وه‌زپور”، “ڕه‌حیم ساسانی”، “محه‌ممه‌د مه‌ردی”، “جه‌عفه‌ر نوری”، “سه‌عدۆڵڵا ساسانی” و “محه‌ممه‌د عه‌لیپور” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش چالاكه مه‌ده‌نیه له كاتی سه‌ردانیان بۆ پردی مێژوویی خودائافه‌رین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه ئه‌و شه‌ش چالاكه مه‌ده‌نیه پێشتریش پێشینه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مجاره له هۆكاری به‌ندكرانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.