ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “خالد تهنحال” ئه‌ندامی كاده‌ری ده‌رمانی ناوچه‌ی “پلان”ی به‌لووچستان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئۆتومبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان له مێحوه‌ری پلان بۆ چابه‌هار داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و “خالد تهنحال” ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كه نه‌یتوانیوه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی به‌لووچ سه‌ركوت بكات، په‌نای هێناوه بۆ تیرۆر كردنیان له ڕێگه‌ی هێزه‌كانی به‌سیج و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراون.