ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووبی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران خوازیاری وه‌ڵانانی په‌یمانكار و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه ئه‌و كرێكارانه‌ش كه ئیمكانی به‌شداری له كۆبوونه‌ویانه نه‌بووه، به به‌دسته‌وه گرتنی پلاكارد پشتیوانی خۆیان له هاه‌وكاره‌كانیان ده‌ربڕیوه.