به‌یانی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١٦ی زاهیدان و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئارا و كهڵانتهرییهكهیان كۆنتڕۆڵ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌ڵانته‌ری ١٦ زاهیدان هه‌مان كهڵانتهریه كه خۆپێشانده‌رانی به‌لووچی له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی كۆمه‌ڵكوژ كرد. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سه‌ره‌تا ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه و دواجار ده‌نگی به‌رده‌وامی ته‌قه هاتووه و هێزێكی ڕژیم كوژراوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. زانیارییه‌كان باس له سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زاهیدان و گه‌مارۆدانی ته‌واوی شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و كهڵانتهریه ده‌كه‌ن.
