ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ڕێوڕەسمی چلەی “ئەبولفەزڵ ئه‌میرعه‌تایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” لە بەهەشت زەهرای تاران بەڕێوەچوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئەبولفەڵ ئه‌میرعه‌تایی” تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕێكه‌وتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە شاری ڕی بە گوللەی ڕاستەوخۆی گازی فرمێسک‌ڕێژ و له مودایه‌كی نزیكه‌وه پێكرا. لە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢، ئه‌و مێرمنداڵه برینداره دوای چەند مانگێک به‌سته‌ری بوون لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “ئه‌بۆلفه‌زل” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
